لە ئەوانەى پێش ئێوەدا؛ پیاوێک دەبردرا وچاڵێکی بۆ هەڵدەکەندرا لە نێو زەویدا، پاشان دەکرایە نێو چاڵەکەوە، پاشان بە هەڕەیەک لە سەریەوە دەکرا بە دوو کەرتەوە، پاشان بە شانەى ئاسنی گۆشت وئێسکی لە یەکتر جیا دەکرایەوە، ئەمە نەدەبووە هۆی ئەوەى لە ئاینەکەى پەشیمان ببێتەوە
لە ئەبی عبداللە خەبابی کوڕی ئەرەتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سکاڵامان پێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەکاتێکدا پاڵی دابووەوە لەسەر چارۆکەکەى لە سێبەرێکی کەعبەدا، ووتمان: ئایا ناپاڕێیتەوە بۆئەوەى خودا سەرمان بخات (بەسەر دوژمنەکانماندا)؟ ئایا نزامان بۆ…

