باشە ئێوه متمانه بە من ناكەن، لەکاتێکدا من متمانەپێكراوی ئەو زاتەم كه لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە، بەیانیان و ئێواران هەواڵم له ئاسمانەوە بۆ دێت
لە ئەبو سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت: عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خواى لێبێت- لە یەمەنەوە پارچە ئاڵتونێکی له نێو پارچە چەرمێکی خۆشكراو بە جەوت ڕەوانه کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا پاڵفته نەكرابوو له خۆڵەکەی، ئەویش بەشى کرد لە نێوان چوار كەسدا…

