دەفرەکان دابپۆشن ،کوندەکان ببەستنەوە، ودەرگاکان دابخەن، وڕۆشناییەکان بکوژێننەوە؛ شەیتان کوندەکان ناکاتەوە، ودەرگا ناکاتەوە، و(سەری) دەفرە داپۆشراوەکان لانادات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەفرەکان دابپۆشن ،کوندەکان* ببەستنەوە، ودەرگاکان دابخەن، وڕۆشناییەکان** بکوژێننەوە؛ شەیتان کوندەکان ناکاتەوە، ودەرگا ناکاتەوە، و(سەری) دەفرە داپۆشراوەکان لانادات، ئەگەر یەکێکتان هیچ شتێکی دەستنەکەوت کە دەفرەکانى پێ دابپۆشێت جگە لە لقە دارێکی بچووک نەبێت، با ناوی خودا بهێنێت، وئەنجامی بدات^، چونکە مشک خانوو دەسووتێنێت لەکاتێکدا نیشتەجێبووانی لە نێویدان». *(کوندە: لە پێستی ئاژەڵ دروستدەکرێت ئاو وشیر وشتی تری تێدا هەڵدەگیرێت لە گوندەکاندا زۆرجار هەیە)، **(ڕۆشنایی: وەکو گڵۆپ ومۆم وهەرشتێکی تر کە ڕووناکی ببەخشێت بەتایبەت ئەگەر لە ئاگر بێت)، ^(با ناوی خودا بهێنێت وئەنجامی بدات: واتا پاش ئەوى ناوی خودای هێنا -ووتی: بسم الله- ئەوا با سەری دەفرەکە بەو لقە دارە دابپۆشێت)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

