دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری، قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری ئەوەندە وئەوەندە (دووریەكی زۆرەوە) دەکرێت».
Explanation
كۆمەڵی یەكەم: كەسانێك قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا درێژە، و لە خەڵکی دەدەن، ئەمانیش پاسەوان ویارمەتیدەرانی ستەمكارانن كە بە ناهەق لە خەڵكی دەدەن.
كۆمەڵی دووەم: ئافرەتانێک پۆشاكی خۆپارێزی وشەرميان فڕێداوە ؛ كە مێینە لەسەر پۆشینی دروستكراوە.
وەسفی كردن بەوەی: پۆشتەن لە ڕوکەشدا، بەڵام ڕووتن لە ڕاستیدا چونكە پۆشاكێكی تەنكیان لەبەرە كە وەسفی لاشەیان دەكات، وبەشێك لە لاشەیان داپۆشیووە وبەشێكی تری ڕووتە؛ بۆئەوەی جوانیان دەربخەن، دڵی پیاوان بەرەو لای خۆیان ڕادەكێشن بەهۆی ئەو جۆرە پۆشاكە وخۆ بادانیان لەكاتی ڕێكردن، ولار كردنەوەی شانەكانیان، وخەڵكی بەرەو لادان وخراپە بانگ دەكەن كە خۆشیان تووشی بوون. ولە سیفەتەكانیان: قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە، قەبارەی سەریان گەورە دەكەنەوە بەهۆی پێچانەوەی شتێك بەدەوریدا، وچواندنیان بە كۆپارەی سەر پشتی وشتر بەهۆی ئەوەیە قژ وپەلكیان بەرز كردووەتەوە بۆ سەرەوە، پاشان لەسەرەوە پەلكیان لار دەكەنەوە بۆ خوارەوە وەكو لاربوونەوەی كۆپارەی سەر وشتر بۆ لایەك. ئەو ئافرەتانەی ئەم سیفەتانەیان تێدا بێت ئەوا هەڕەشەی توندیان لێكراوە بەوەی ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی ناكەن ونزیكیشی نابنەوە، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لە دووریەكی زۆرەوە.
Benefits
حەرامێتی یارمەتیدانى ستەمکاران لە ستەم کردنیان.
ئاگادارکردنەوەی ئافرەت لە ناپۆشتەیی (سفور) ولە پۆشینی جلی تەسك وتەنك كە وەسفی شەرمگە یان لاشەی پیشان دەدات.
ئامۆژگاری کردنی ئافرەت بە پابەندبوون بە فەرمانەکانى خواى گەورە، ودوورکەوتنەوە لە هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی ئەوەى خواى گەورە لێی توڕە بێت وشایستەی سزای ئازاردەر وبەردەوامی دۆزەخ بێت لە قیامەتدا.
فەرموودەکە بەڵگەیە لە بەڵگەکانى پێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- چونکە باسی شتێکی کرد لە شتە نەزانراوەكان -غەیبیەكان- كە ڕووی نەدابوو، وپاش سەردەمانێکی زۆر ڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

