بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە لەقیتی کوڕی سەبرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەرکردەى بەنی مونتەفیق -یان لە نێو شاندی بەنی مونتەفیق- بووم کاتێک هاتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک گەیشتین لە ماڵەکەى خۆیدا نەبوو، وگەیشتین بە عائیشە دایکی ئیمانداران، فەرمانى کرد كە دەفرێک لە خەزیرەمان^ بۆ دروست بکرێت وئامادە کرا، وسینیەک لە خورما پێشکەشمان کرا، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات وفەرمووی: «ئایا بە هیچ شتێک خزمەتتان کراوە یان فەرمانکراوە بەوەی پێشکەشتان بکرێت؟»، ووتمان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، کاتێک لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووین، شوانێک بەپەلە پەزەکانى خستە نێو گەوەڕەوە، وبەرخێکی (بچووکی) تێدا بوو دەگریا، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چی بێچوویەکی بووە ئەی فڵان؟»، ووتی: مەڕی مێ، فەرمووی: «لە جیاتی ئەوە مەڕێک بۆ ئێمە سەر ببڕە»، پاشان فەرمووی: «وا گومان مەبەن کە بەهۆی ئێوە سەرمان بڕیوە، سەد پەزمان هەیە ونامانەوێت ژمارەیان زۆر بێت، بۆیە هەرکاتێک مەڕێکی مێ لەدایک دەبێت، مەڕێک لە جیاتی ئەوە سەردەبڕین»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هاوسەرێکم هەیە وهەندێک شت دێتە سەر زمانى -شتی هەڵە وناڕەوا دەڵێت-؟ فەرمووی: «کەواتە تەڵاقی بدە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ماوەیەکی زۆرە پێکەوەین، ومنداڵم لە ئەو هەیە، فەرمووی: «فەرمانى پێبکە -ئامۆژگاری بکە- ئەگەر خێری تێدا بێت -ئامۆژگاریەکە- جێبەجێ دەکات، ولە خێزانەکەت مەدە -ئازاری پێمەگەیەنە- بەو شێوەیەی لە كەنیزەكەت دەدەیت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، هەندێک شتم پێ بڵێ سەبارەت بە دەستنوێژگرتن؟ فەرمووی: «بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرە، وئاو بهێنە بە نێوان پەنجەکاندا، وزیادەڕۆیی بکە لە ئاو هەڵمژینە نێو لووت؛ مەگەر بەڕۆژوو بیت». ^(خەزیرە: جۆرێکە لە خواردن)
Explanation
Benefits
ڕێكی وجوانی لە دەستنوێژگرتندا دوو جۆرە: 1- واجب: دەستنوێژگرتن تەنها بەمەیان جێبەجێ دەبێت، ئەمیش بریتیە لە شۆردنی هەموو شوێنەکانى ئەندامەکانى دەستنوێژگرتن ودەبێت ئاو پێیان بگات. 2- سونەت: ئەگەر جێبەجێ نەکرێت دەستنوێژەکە دروستە، ومەبەست لێی ئەوەى زیادە بۆ سەر شۆردنی واجب لە دوو یان سێ جار شۆردن، شەریعەت هانی داوە بۆ ئەنجامدانى چونکە سونەتە.
سونەتە بە ئاو نێوان پەنجەکانى دەست وپێی بشوات لەکاتی دەستنوێژدا، وئاو پێیان بگات.
تەیبی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە سونەتەكانی دەستنوێژگرتنی پێی ووت؛ چونكە پرسیاركار بنچینەی دەستنوێژگرتنی دەزانی.
یەكێك لە ڕەوشت وسیفەتە جوانەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو گرنگی دەدا بە هەست وسۆزی خەڵكی وڕەچاوی دەروون وحاڵیانی دەكرد.
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر واجبێتی ئاو ڕادانە نێو دەم ودەرکردنی لەکاتى دەستنوێژگرتندا.
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە زیاد لە پێویست ئاو ڕابدرێـتە نێو لووت ودەربکرێت -پەرش بکرێت- لەکاتى دەستنوێژگرتندا؛ مەگەر بۆ ڕۆژووگر نەبێت لەم حاڵەتەدا سونەت نییە، چونكە لەکاتى بەڕۆژوو بووندا ئەگەری هەیە لە ڕێگەی لووتەوە ئاو بچێتە نێو گەروو وئەمیش دەبێتە هۆی پوچەڵبوونەوەى ڕۆژوو.
فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هیجرەت -كۆچكردن- واجب نییە لەسەر هەموو ئەوانەی مسوڵمان بوون؛ چونكە بەنی مونتەفیق وهۆزی تر كۆچیان نەكرد بەڵكو شاندیان نارد، هەمان شت جێبەجێ دەبێت بەسەر ئەوانەی مسوڵمان دەبن ولە شوێنێكدان كە دەتوانن دروشمەكانی ئاینەكەیانی تێدا دەربخەن.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

