خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خەڵکی بەهەشت سەیری دانیشتوانى ژوورە بڵندەکانى سەرەوەیان دەکەن؛ هەروەکو چۆن ئێوە سەیری ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەکەن کە لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوای ئاسماندایە، وئەمیش بەهۆی فەزڵ وپلە بەرزی هەندێکیان بەسەر ئەوانى ترەوە». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئەو شوێنە بڵندایە پلەی پێغەمبەرەکانە وکەسی تر پێیان ناگات جگە لە ئەوان نەبێت؟، فەرمووی: «نەخێر، سوێند بە ئەو زاتەی نەفسی منی بەدەستە، پیاوانێکن باوەڕ وئیمانیان هێنا بە الله وباوەڕ وئیمانیان هێنا بە پێغەمبەران».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

