ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سوهەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟» دەڵێن: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت».
Explanation
ئایا دەتانەوێت شتی زیاترتان پێببەخشم؟
خەڵكی بەهەشت دەڵێت: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟
خوای گەورە پەردە لادەبات وبەرزی دەكاتەوە؛ پەردەكەی لە نور وڕۆشناییە، بۆیە هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت.
Benefits
گەورەترین نیعمەتی بەهەشت بۆ ئیمانداران بینینی خوای گەورەیە.
هەموو خەڵكی بەهەشت هەرچەندە پلەكانیان جیاواز بێت؛ هەموویان خوای گەورە دەبینن -جل وعلا-.
فەزڵی خوای گەورە لەسەر ئیمانداران بەوەی دەیانخاتە بەهەشتەوە.
گرنگی پەلەکردن لە هەوڵدان بۆ چوونە بەهەشت بە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وگوێڕایەڵی خواى گەورە وپێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم-.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

