شەوێکیان هەستام لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەستا وسورەتی -البقرة-ی خوێند، ئەگەر بە هەرئایەتێکی ڕەحمەت تێپەڕ بووایە؛ دەوەستا وداواى دەکرد، وئەگەر بە هەرئایەتێکی سزا تێپەڕ بووایە؛ پەنای دەگرت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: شەوێکیان هەستام لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەستا وسورەتی -البقرة-ی خوێند، ئەگەر بە هەرئایەتێکی ڕەحمەت تێپەڕ بووایە؛ دەوەستا وداواى (لە خواى گەورە دەکرد ڕەحمی پێبکات)، وئەگەر بە هەرئایەتێکی سزا تێپەڕ بووایە؛ پەنای دەگرت (بە خواى گەورە بۆئەوەى لە سزا وئازاری دۆزەخ بیپارێزێت)، دەڵێت: پاشان ڕکوعی برد (هێندەی ماوەى) وەستانی (لە ڕکوع بردن مایەوە)، لە کاتى ڕکوع بردندا دەیفەرموو: «(سُبحانَ ذي الجَبَروتِ والملَكوتِ والكِبرياءِ والعَظَمةِ)*»، پاشان (هێندەى ماوەى) وەستانەکەى سوجدەی دەبرد، وپاشان لە سوجدە بردنیشدا هەر ئەو (زیکرەی) دەفەرموو، پاشان هەستا و(سورەتی) -آل عمران-ی خوێند، وپاشان سورەت لە پاش سورەتی دەخوێند. *(واتە: پاک وبێگەردی بۆ ئەو خودایەی کە خاوەنی هێز ودەسەڵاتە بەسەر هەموو بوونەوەرەکان، وخاوەنداری هەموو موڵکێکی شاراوە وئاشکرایە، وخاوەنی مەزنی وشکۆداریە)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

