زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبد الله ی كوڕی بوسرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا !شەریعەتەکانی (فەرمانەکانی) ئیسلام لە سەرمان زۆر بوون، فەرمانێکمان پێ بڵێ کە دەستی پێوە بگرین و هەموو کردەوەیەکی خێری تێدا بێت؟ فەرمووی: «زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله». ولە گێڕانەوەیەكدا: لە فەرموودەی موعازی كوڕی جەبەل -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دوایین شت كە لەسەری پێغەمبەری خودام جێهێشت -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو كە ووتم: چی كردەوەیەك خێرترینە ونزیكترمان دەكاتەوە لە الله؟ فەرمووی: «ئەوەیە بمریت و زمانت پاێاو بێت بە زیکر ویادی الله -عَزَّ وَجَلَّ-».
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كرد بەوەی زمانی بەردەوام شێدار وجوڵاو بێت بە یادكردنی الله -سبحانه وتعالی- لە هەموو كات وحاڵێكدا؛ ئەمیش بە ووتنی (سبحان الله والحمد لله واستغفر الله) ونزاكردن وزیكرەكانی تر.
Benefits
لە گەورەیی فەزڵی پەروەردگار ئەوەیە هۆکارەکانى دەستکەوتنی پاداشتی ئاسانکردووە.
جیاوازی فەزڵ وپلەى بەندەکان لە بەشیان لە دەرگاکانى خێر وچاکەکاری.
زۆر یادکردنی خواى گەورە بە زمان بە تەسبیح وتەحمید وتەهلیل وتەکبیر وجگە لە ئەوانە؛ کە یادکردنی دڵیشی لەگەڵدا بێت جێگای زۆرێک لە پەرستنە سونەتەکان دەگرێتەوە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەچاوی پرسیارکاران دەکات بە وەڵامدانەوەى هەریەکێکیان بەو شێوەیەی گونجاوە بۆیان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

