ئەو شتانەی کە قەدەغەم کردووە (نەهیم) لێتان کردووە؛ لێی دوور بكەونەوە، وئەوەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە عبد الرحمن كوڕی سەخر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەو شتانەی کە قەدەغەم کردووە (نەهیم) لێتان کردووە؛ لێی دوور بكەونەوە، وئەوەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکییان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».
Explanation
Benefits
لە نەهی لێکراوەکان ڕوخسەتی نەداوە بە ئەنجامدانی تەنانەت ئەگەر شتێکی کەمیش بێت، وفەرمان پێکراوەکان وابەستەیە بە تواناوە، چونکە وازهێنان لە نەهی لێکراوەکان؛ توانا هەیە لە سەر دووركەوتنەوە لێی، بەڵام ئەنجامدانی کردەوە فەرمانپێكراوەکان پێویستی بە توانا هەیە بۆ ئەنجامدانی.
نەهی كراوە لە زۆر پرسیاركردن، زانایان پرسیاركردنیان دابەشكردووە بۆ سەر دوو جۆر: ئەگەر لەڕوانگەی فێربوونەوە بێت ؛ لەو شتانەی پێویستن لە بابەتەكانی ئاین، ئەمەیان فەرمانیپێكراوە وپرسیاركردنی هاوەڵان لەم جۆرە بووە، دووەم: ئەگەر لە ڕوانگەی زێدەڕۆیی وهێنانی بارگرانی بێت ؛ ئەم جۆرەیانە كە نەهی لێكراوە.
هۆشداریدان بە ئومەت سەبارەت بە پێچەوانە كردنی پێغەمبەرەكەیان ؛ چونكە لە نێو ئومەتانی پێشوودا ڕوویداوە.
نەهی لێکراو کەم وزۆریشی دەگرێتەوە، چونکە واتای دوورکەوتنەوە جێبەجێ نابێت بە بێ دوورکەوتنەوە لە کەم وزۆری، بۆ نمونە: نەهی لێمان کردووە لە ڕیبا (سوو)، ئەم نەهیە کەم وزۆری دەگرێتەوە.
وازهێنان لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەنجامدانی حەرام، چونکە ئەمە واتای دوورکەوتنەوەیە.
نابێت مرۆڤ کاتێک فەرمانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبیستێت بڵێت: واجبە یان موستەحەبە -سوننەتە-؟ بەڵکو دەبێـت دەستبەجێ جێبەجێی بكات وبیر نەكاتەوە لەوەی ئەو كردەوەیە سوننەتە یان واجبە؛ چونكە دەفەرمووێت: (ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان).
زۆر پرسیار كردن هۆکارە بۆ لەناوچوون، بەتایبەتی لەو بابەتانەی کە ناتوانین پێیان بگەین وەک بابەتە غەیبییەکان -نەبینراوەكان-، و چۆنیەتی ڕووداوەكانی ڕۆژی دوایی، زۆر پرسیار مەکە تێیاندا چونکە لەناو دەچیت، و دەبیتە کەسێکی توندڕەو وقوڵبووەوە لە زێدەڕۆییدا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

