خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە ؛ لەو ڕۆژەدا ئادەم خوڵقێنرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت».
Explanation
Benefits
هاندان بۆ بە زۆری ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان لە ڕۆژی هەینیدا، بۆئەوەى خواى گەورە ڕەحم بە بەندە بکات، وخۆی بپارێزێت لە توڕەیی پەروەردگار.
ئەم تایبەتمەندیانەی ڕۆژی هەینی كە لە فەرموودەكەدا باسكراوە، ووتراوە: بۆ باسكردنی فەزڵی وپلەوپایەی ڕۆژی هەینی نییە ؛ چونكە دەركردنی ئادەم لە بەهەشت وبەرپابوونی قیامەت ئەمانە فەزڵ نین، هەروەها ووتراوە: بەڵكو هەموویان فەزڵن، دەرچوونی ئادەم لە بەهەشت هۆكار بوو بۆ بوونی نەوەكانی لە پێغەمبەران وپیاوچاكان، وبەرپابوونی قیامەت هۆكارە بۆ نزیكبوونەوەی پاداشتی چاكەكاران وئەوەی خودا بۆیانی ئامادە كردووە بەدەستی دەهێنن لە ڕێزلێنانی جۆراوجۆر.
تایبەتمەندی تری ڕۆژی هەینی باسكراوە لە گێڕانەوەی تردا، لەوانەیش: لەو ڕۆژەدا خوای گەورە تەوبەی ئادەمی قبوڵ كرد، ولەو ڕۆژەدا وەفاتی كرد، ولە هەینیدا کاتێک هەیە ؛ هەر بەندەیەكی ئیماندار داوای هەرشتێك لە پەروەردگاری بكات پێی دەبەخشێت.
باشترین ڕۆژەكانی ساڵ ڕۆژی عەفەرەیە، ووتراوە: ڕۆژی قوربانیكردنە، وباشترین ڕۆژەكانی هەفتە ڕۆژی هەینیە، وباشترین شەو شەوی قەدرە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

