ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک نەبوون، ئەوا چۆن دەتانەوێت کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن، بە مەرجێک ئاڵو گۆڕەکە دەست بە دەست بێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عوبادەی کوڕی سامیتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئاڵتون بە ئاڵتون، زیو بە زیو، گەنم بە گەنم، جۆ بە جۆ، خورما بە خورما، خوێ بە خوێ، بە هاوشێوەی یەک، بە هێندەی یەک، دەست بە دەست، خۆ ئەگەر ئەوانەی باس کران هاوشێوەی یەک نەبوون، ئەوا چۆن دەتانەوێت کڕین وفرۆشتنی پێوە بکەن، بە مەرجێک ئاڵو گۆڕەکە دەست بە دەست بێت».
Explanation
Benefits
نەهی کردن لە کڕین وفرۆشتنی ڕیبادار.
دراوەکان لەم سەردەمەدا هەمان حوکمی ئاڵتون وزیویان هەیە لە هۆكاری ڕیباداربووندا.
کڕین وفرۆشتن لە بابەتە ڕیبادارەكان بە هەر شەش جۆرەکەیەوە چەند حاڵەتێکە: ١- ماڵێکی -شتومەكێكی- ڕیبادار دەفرۆشرێت بە ماڵێکی ڕیبادار لە هەمان جۆری خۆی، بەنمونە ئاڵتون بە ئاڵتون وخورما بە خورما... لێرەدا دوو مەرج هەیە بۆ دروستی کڕین وفرۆشتنەکە: هاو شێوە بوون لە كێش یان پێوانەدا، ودەست بەدەست لە کۆڕ وشوێنی مامەڵەكەدا. ٢- ماڵێکی ڕیبادار دەفرۆشرێت بە ماڵێکی ڕیبادار کە لەجۆری خۆی نیە و لە هۆكاری ڕیباداربووندا بە هاوشێوەی یەکن، بەنمونە ئاڵتون بە زیو، گەنم بە جۆ، لێرەدا بەمەرج گیراوە وەرگرتن دەست بەدەست بێت لە یەک کۆڕ ودانیشتندا، و بەهێندەی یەک بوون بە مەرج نەگیراوە لەم حاڵەتەدا. ٣- ماڵێکی ڕیبادار دەفرۆشرێت بە ماڵێکی ڕیباداری کە لە جۆری خۆی نیە و هۆكاری ڕیباداربوونیشیان جیاوازە، لێرەدا نە دەست بەدەست، نە هاوشێوە بوون بەمەرج گیراوە، بە نمونەی کڕین وفرۆشتن لە نێوان ئاڵتون وخورما.
کڕین وفرۆشتنی ئەو بابەتانەی ڕیبادار نین، یان یەکیان ڕیبادار بێت و ئەوی تریان ڕیبادار نە بێت؛ ئەوا لەم حاڵەتەدا نە دەست بەدەست بەمەرج گیراوە، ونە بە هاوشێوە بوون، وەک نمونەی فرۆشتنی موڵک بە ئاڵتون.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

