ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بیلال هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخورمای بەڕنی (جۆرێکە لە خورمای باش) لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەم خورمایەت لە کوێوە دەستکەوت؟»، بیلال ووتی: خورمامان هەبوو جۆرەکەى خراپ بوو، بۆیە دوو گوێل* لەو خورمایەم (لە جۆرە خراپەکەى خورما) فرۆشت بەرامبەر بە گوێلێک (لە خورمای بەڕنی). لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاگاداربە، ئاگاداربە، ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە (سووە)! ئەمە بەدڵنیاییەوە ڕیبایە (سووە)! ئەنجامی مەدە، ئەگەر دەتەوێت (جۆرێکی باشتر لە خورما) بکڕیت؛ ئەو خورمایەی (جۆرەکەى خراپترە) بیفرۆشە بەرامبەر بە نرخێک، پاشان -بەو نرخە- (جۆرە باشەکەى خورما) بکڕە». *(گوێل: واتە چوار مشتی هەردوو دەست؛ بۆ کێشانی شتومەکەکان بەکاردەهێنرا لەو سەردەمەدا)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

