خێرترینتان ئەوانەی سەردەمی منن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عیمرانی كوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترینتان ئەوانەی سەردەمی منن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن»، عیمران دەڵێت: نازانم ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو یان سێ سەردەمی -نەوەی- باسكرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە پاش ئێوە خەڵكانێك دێن خیانەت دەكەن ومتمانەپێكراو نین، وشاهێدی دەدەن بە بێ ئەوەی داوایان لێبكرێت شاهێدی بدەن، ونەزر دەكەن وجێبەجێی ناكەن، وقەڵەوی تێیاندا دەردەكەوێت».
Explanation
Benefits
ئیبن حەجەر دەڵێت: فەرموودەكە وا دەخوازێت كە هاوەڵان باشترن لە تابیعیەكان، وتابیعیەكان باشترن لە شوێنكەوتووانیان، ئایا ئەم باشتر بوونە ئاماژەیە بۆ كۆمەڵ یان تاكەكان؟ ئەمە جێی گفتوگۆ وگەڕانە، وزۆرینەی زانایان ڕایان لەسەر دووەمە.
ئاماژەیە بۆ پابەند بوون بە شوێنكەوتنی ڕێبازی سێ سەدەكەی یەكەم؛ چونكە ئەوەی سەردەمی نزیكتر بێت لە سەردەمی پێغەمبەرایەتی ئەوا لە پێشترە لە فەزڵ وزانست وسەرمەشقی وشوێنكەوتنی ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
نەزر: بریتیە لەوەی مرۆڤی پێسپێردراو -موكەلەف- خۆی پابەند بكات بە گوێڕایەڵی وپەرستنێك كە خاوەن شەریعەت فەرمانی نەكردووە بە پابەند بوون پێوەی؛ وئەم نەزرە دێتە دی بە هەموو قسەیەك كە ئاماژەی بۆ بكات.
سەرزەنشتكردنی خیانەت وناپاكی وجێبەجێ نەكردنی نەزر وپەیوەست بوون بە دونیاوە.
سەرزەنشتكردنی شاهێدیدان بە بێ ئەوەی داوای لێبكرێت شاهێدی بدات ئەگەر خاوەن هەق سەبارەتی بزانێت، بەڵام ئەگەر سەبارەتی نەزانێت ئەوا ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگرێتەوە: «ئایا پێتان نەڵێم سەبارەت بە چاكترین شاهێدی دەرەكان؟ ئەوەیە كە شاهێدیەكەی دەدات پێش ئەوەی داوای لێبكرێت» [رواه مسلم].
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

