من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، ووتی: «من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد».
Explanation
Benefits
مەبەست لە ماچكردنی بەردە ڕەشەكە؛ شوێنكەوتنی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم-.
نەوەوی دەڵێت: مانای ئەوەیە توانای سوود پێگەیاندن وزیان لێدانی نییە، وئەو بەردێكی خوڵقێنراوە هەروەكو بەردەكانی تر كە سوود وزیانیان نییە، وعومەر لەو وەرزەدا باسیكرد؛ بۆئەوەی خەڵكی بیبیستن، ولەمانەوە خەڵكی تر لە شوێنە جیاوازەكاندا لەبەری بكەن.
پەرستنەکان لەسەر دەق بنیات نراون؛ بۆیە پەرستنێك ڕێگەپێدراو نییە تەنها ئەوانە نەبێت کە خواى گەورە یان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەشەریعەتدا بڕیاریان لەسەر داوە.
ئەگەر پەرستنەکە دروست وڕاست -سەحیح- بوو ئەوا کردەوەى پێدەکرێت ئەگەرچیش حیکمەتەکەى نەزانرێت؛ چونکە جێبەجێکردنی فەرمانەکە وگوێڕایەڵبوونی خەڵکی بۆی لە حیکمەتە ومەبەستی سەرەکیە.
نەهی كردن لە ماچكردنی ئەو شتانەی كە لە شەریعەتدا ڕێگەپێدراو نییە ماچكردنیان لە ڕوانگەی پەرستنەوە وەكو بەردەكان وشتی تر.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

