کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عەمرو كوڕی حاریسەوە برای جوەیریەی كچی حاریس -ڕەزای خوایان لێبێت- كە خێزانی پێغەمبەری خودایە -صلى اللە علیە وسلم- ودایكی ئیماندارانە، دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەفاتی كرد، هیچ دینار و درهەمێک، یان کۆیلە و کەنیزەکێک، یان هیچ شتێکی تری لە دوای خۆی بەجێنەهێشت، جگە لە ماینە سپیەکەی، و چەکەکەی، و پارچە زەوییەک نەبێت کە بۆ خێر داینابوو.
Explanation
Benefits
ڕوونكردنەوەی ئەوەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەجێیهێشت لە دوای وەفاتكردنی.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وەفاتی کرد و هیچ شتێکی گرنگی دونیایی لەپاش خۆی بەجێنەهێشت، ئەمیش بەهۆی سەخاوەت و بەخشندەیی و چاکەکاربوونی.
کرمانی دەڵێت: ڕاناوی (ها) لە وشەی (وجعلها) دەگەڕێتەوە بۆ هەرسێکیان؛ واتە: ماینەكەی و چەکەكەی و پارچە زەویەكەی، نەک تەنها بۆ زەویەكەی بگەڕێتەوە.
(خَتَنِ:خەتەن)؛ واتا برای ژن، و كۆی ئەم وشەیە (أَختان:ئەختان)ە واتا براكانی ژن؛ ئەم دەستەواژەیە بۆ ئافرەت بەكاردێت نەك بۆ پیاو.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

