ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانی دەپچڕێت؛ جگە لە سێ شت نەبێت: خێركردنێكی بەردەوام، یان زانستێك سوودی لێوەربگیردرێت، یان منداڵێكی چاك نزای بۆ بكات».
Explanation
یەكەم: خێركردن؛ ئەو خێرەی بەردەوامە بۆیە پاداشتی بە بەردەوامی دەستدەكەوێت وناپچڕێت، وەكو وەقف ودروستكردنی مزگەوت ولێدانی بیر وهتد.
دووەم: ئەو زانستەی خەڵكی سوودی لێدەبینێت، وەكو دانانی كتێبی زانستی، یان كەسێكی فێركردووە وئەو كەسە لەپاش مردنی زانستەكەی ئەو بڵاو دەكاتەوە.
سێیەم: منداڵێكی چاكی ئیماندار نزا بۆ دایك وباوكی بكات.
Benefits
بەتایبەت باسی ئەم سیانەی كرد لەم فەرموودەیەدا: چونكە ئەمانە بنچینەكانی خێرن، وزۆربەی چاكەكاران سوورن لەسەر ئەوەی شتێك لە ئەمانە بەجێبهێڵن لەپاش خۆیان.
هەر زانستێك خەڵكی سوودی لێوەربگرن ؛ دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی پاداشت، بەڵام لە سەروو ولوتكەی هەموویانەوە زانستی شەرعی وئەو زانستانەی پاڵپشتی دەكەن.
زانست بەسوودترینی ئەم سێ كردەوە چاكەیە؛ چونكە زانست سوودی هەیە بۆ ئەو كەسەی فێری دەبێت، وزانست دەبێتە هۆی پاراستنی شەریعەت، وسوود گەیاندن بە هەموو خەڵكی بەشێوەیەكی گشتی، وگشتگیرترە چونكە بەهۆی زانستەوە ئەوەی لە ژیانتدا زیندووە سوودی لێوەردەگرێت وئەوەی لەپاش مردنیشت زیندووە هەر سوودی لێوەردەگرێت.
هاندان بۆ پەروەردە كردنی منداڵان لەسەر چاكەكاری؛ چونكە ئەگەر ببنە كەسێكی چاكەكار ئەوا سوودیان دەبێت بۆ دایك وباوكیان لە دونیا وقیامەتدا، ولە گرنگترین سوودەكانیان بۆ دایك باوكیان ئەوەیە: نزایان بۆ دەكەن.
هاندان بۆ چاكەكار بوون بەرامبەر دایك وباوك لەپاش مردنیان، وئەمیش لەو چاكەكارییەیە كە سوودی بۆ منداڵیش دەبێت.
نزا كردن سوودی بۆ مردوو دەبێت ئەگەرچیش لەلایەن منداڵەكانەوە نەبێت، بەڵام لێرەدا بەتایبەتی باسی منداڵی كرد چونكە زۆر جار تەنها ئەو بەردەوامە لە نزا كردن بۆیان هەتاوەكو خۆیشی دەمرێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

