نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئوم دەردائـ وئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وسپاردەکراوە هەر نزا ودۆعایەکی خێر بۆ براکەى بکات، ئەو فریشتە دەڵێت: ئامین، هەمان داوایش بۆ تۆیش بێت».
Explanation
Benefits
نزا ودۆعا کردن بۆ موسوڵمان کاتێک ئامادە نییە بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان وبرایەتی.
بەستنەوەی نزا ودۆعا کردن لە کاتی ئامادەنەبوونی؛ چونکە باشترە بۆ بەدەست هێنانی دڵسۆزی وئامادەبوونی دڵ.
لە هۆکارەکانى وەڵامدانەوەى نزا ودۆعا: نزاکردنی مسوڵمانە بۆ براکەى لەکاتى ئامادە نەبوونی.
نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی نزا ودۆعا كردن بۆ برای مسوڵمانی كاتێك ئامادە نییە، ئەگەر نزا ودۆعا بكات بۆ كۆمەڵێك لە مسوڵمانان؛ بەهەمان شێوە ئەم فەزڵە بەدەست دەهێنێت، وئەگەر نزا بۆ هەموو مسوڵمانانیش بكات؛ لە ڕووكەشدا هەر هەمان فەزڵ بەدەست دەهێنێت، هەندێك لە پێشینان ئەگەر بیویستایە نزا ودۆعا بۆ خۆی بكات ئەوا بەشێك لە نزا ودۆعاكەی تەرخان دەكرد بۆ برایەكی مسوڵمانی وهەمان نزای بۆ دەكرد؛ چونكە وەڵام دەدرێـتەوە، وئەوەی بۆ ئەو داوایكردووە بە ئەویش دەبەخشرێت.
ڕوونکردنەوەى کردەوەى هەندێک لە فریشتەکان، تێیاندایە خواى گەورە تەنها تایبەتی کردووە بۆ ئەم کردەوەیە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

