بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبد الله ی كوڕی عەنەمەوە دەڵێت: عەمماری کوڕی یاسرم بینی چووە نێو مزگەوتەوە و نوێژی کرد، و نوێژەکەی هەندێك بە پوختی کرد، کاتێک هاتە دەرەوە، هەستام و چووم بۆ لای، ووتم: ئەی ئەبا یەقزان، نوێژەکەت تۆزێك بە خێرایی کرد، ئەویش ووتی: ئایا بینیت هیچ شتێکم لە پایە و واجبەکانیم کەم کردبێتەوە؟! ووتم: نەخێر، ووتی: من بە پوختی ئەنجامم دا پێش ئەوەی شەیتان سەرقاڵم بكات (بە وەسوەسەكانی)، گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلی الله علیه وسلم- كە دەیفەرموو: «بەندە نوێژێک دەکات، هیچی لە پاداشت بۆ نانووسرێت تەنها دەیەکی نەبێت، (یان) نۆیەکی، (یان) هەشتەکی، (یان) حەوتەکی، (یان) شەشەکی، (یان) پێنجەکی، (یان) چوارەکی، (یان) سێیەکی، (یان) نیوەی».
Explanation
Benefits
دڵنیابوون و پرسیارکردن پێش نكۆڵی كردن.
تەنها فەرموودەی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەسە بۆ وەرگرتنی وەڵام لە پرسیار و کێشە.
کەمبوونەوەی پاداشتی نوێژ بەهۆی کەمبوونەوەی خشوع و تێڕامان تێیدا.
هاندان وئامۆژگاری زۆر و بەهێز لەسەر خشوع لە نوێژدا، و ئامادەبوونی دڵ لەگەڵ خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

