من نێردراوی خودام بۆ لای تۆ؛ بۆ ئەوەى پێت بڵێم: خواى گەورە تۆی خۆشدەوێت هەروەکو چۆن تۆ ئەوت خۆشدەوێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک سەردانى برایەکی کرد لە گوندێکی تردا، بۆیە خواى گەورە فریشتەیەکی نارد بۆ ئەوەى لەسەر ڕێگاکەى چاوەڕێی بکات، کاتێک گەیشتە لای فریشتەکە، (فریشتەکە) ووتی: بۆ کوێ دەچیت؟ ئەویش ووتی: دەمەوێت سەردانی برایەکەم بکەم لەم گوندە، (فریشتەکە) ووتی: ئایا دەتەوێت پاداشتی بدەیتەوە بەهۆی ئەوەى چاکەیەکی بەرامبەرت کردووە؟ (پیاوەکە) ووتی: نەخێر، تەنها من لە پێناو خواى گەورە خۆشمدەوێت، (فریشتەکە) ووتی: من نێردراوی خودام بۆ لای تۆ؛ بۆ ئەوەى پێت بڵێم: خواى گەورە تۆی خۆشدەوێت هەروەکو چۆن تۆ ئەوت (ئەو برایەت) خۆشدەوێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

