پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەفینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت. ^(ساع: یەك ساع چوار گوێلە)، ^^(مود: واتا گوێل؛ لێرەدا مەبەست لێی گوێلی دەستێكی قەبارە مامناوەندە)
Explanation
Benefits
بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بە كەمی و بە پێی پێویستی؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا؛ لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تریش بكات.
لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
ساع (صاع): ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی ساعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی چنگێكی -گوێلێكی- دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕی بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی ساعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (750) میلی لیتر دەکات.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

