بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێبینی کرد سابتی کوڕی قەیس ئامادە نییە، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من هەواڵیت بۆ دێنم، هات وبینی لە ماڵەوە دانیشتووە، وسەری بەرەو خوارەوە داگرتووە، ووتی: ئەوە چییە؟ -سابت- ووتی: خراپە وشەڕ، -سابت- دەنگی بەرز دەکاتەوە بەشێوەیەک لە سەرەوەى دەنگی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وکردەوەکانى پوچەڵ بووەتەوە، وئەو لە ئەهلی دۆزەخە. پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی ووت کە -سابت- ئاوا وئاوای وتووە، پیاوەکە جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای -سابت- بە موژدەیەکی گەورە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «بڕۆ بۆ لای، پێی بڵێ: تۆ لە ئەهلی دۆزەخ نیت، بەڵکو لە ئەهلی بەهەشتیت».
Explanation
پیاوەکە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەمەی بۆ باسكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكرد بڕوات بۆ لای سابت وموژدەی پێبدات كە ئەو لە ئەهلی دۆزەخ نییە بەڵكو ئەهلی بەهەشتە. چونكە دەنگی لەسروشتیدا وا بەرز بوو، و وتاربێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەنساڕەكان بوو.
Benefits
گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵان وپرسیارکردنی سەبارەتیان.
ترسی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەوەی كردەوەكانیان پووچەڵ بێتەوە.
واجب بوونی ئەدەب وڕەوشت جوانی لەكاتی قسەكردن لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ لەكاتی ژیانیدا، ودەنگ نزمكردنەوە لەكاتی بیستنی فەرموودەكانی ؛ لەپاش وەفاتكردنی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

