پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە زیاد کوڕی لەبیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن زانست نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنین وفێری منداڵەکانمانی دەکەین وئەوان فێری منداڵەکانیان دەکەن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت؟ فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە ئەی زیاد، پێم وابوو تۆ زاناترین پیاوی لە مەدینە، ئایا ئەوە جولەکە وگاوڕەکان نین کە تەورات وئینجیل دەخوێننەوە، وهیچ نازانن سەبارەت بەئەوەى تێیاندا هاتووە؟».
Explanation
وفەرمووی: ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست هەڵدەگیرێت ونامێنێت لەنێو خەڵکیدا، زیادی کوڕی لەبیدی ئەنساڕی پێی سەیر بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- ، وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: چۆن زانست هەڵدەگیرێت ولە نێو دەستمان نامێنێت؟ لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنینەوە ولەبەرمان کردووە؛ والله دەیخوێنین، وفێری خێزان ومنداڵەکانمانی دەکەین، ومنداڵەکانی منداڵەکانیشمان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: دایکت تۆی لێ ون بێت ئەی زیاد! پێم وابوو تۆ لە زانایانی مەدینەیت! پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوون کردەوە: کە نەمانى زانست بەهۆی نەمانى قورئان نیە؛ بەڵکو نەمانی زانست بەهۆی کردەوە نەکردنە پێی، ئەوەتا تەورات وئینجیل لەلای جولەکە وگاوڕەکانە؛ لەگەڵ ئەمەشدا هیچ سوودی بۆیان نیە، ولە مەبەستیان تێنەگەیشتون؛ کە بریتیە لە کردەوە کردن بەوەى دەیزانن.
Benefits
بەرز بونەوەی زانست ونەمانى بەچەند شێوەیەک دەبێت، لەوانەش: مردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ومردنی زانایان، و وازهێنان لە کردەوەکردن بە زانست.
لە نیشانەکانى قیامەت نەمانى زانست -مەبەست زانستی شەرعیە- ، و وازهێنان لە کردەوەپێکردنی.
هاندان بۆ کردەوە کردن بەزانست چونکە ئەمە مەبەستە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

