ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، وکەمترینیان: لابردنی ئازارە لە سەر ڕێگاوبان، وشەرمکردن بەشێکە لە ئیمان».
Explanation
بەرزترین بەشی ئیمان وباشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، بەمەرجێک زانا بێت بەماناکەى وکردەوە بەئاماژەکانى بکات، کە بریتیە لەوەى الله تاکە وبێ هاوتا وبێ شەریکە وتەنها ئەو زاتە شایستەى پەرستنە.
وکەمترین کردەوەى ئیمان بریتیە لە لادانى زیان وئازار لەسەر ڕێگای هاتوچۆکردنی خەڵکی.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وئەمیش ڕەوشتێکە دەبێتە هۆی ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپابەند بوون بەڕەوشتە جوانەکان، ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان وڕەوشتە ناڕەوا وناشیرینەکان
Benefits
ئیمان لای ئەهلی سونە وتەیە (قول) وکردەوەیە (عمل) وبیروباوەڕە (إعتقاد).
شەرمکردن لە خواى گەورە وادەخوازێت: لە شوێنێک نەتبینێت کە نەهی لێتکردووە تێیدا بیت، وئامادە بیت لەو شوێنەى فەرمانى کردووە تێیدا بیت.
باسکردنی ژمارە ماناى ئەوە نییە تەنها پاداشتەکەى ئەوەندەیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ زۆری کردەوەکانى ئیمان، چونکە عەرەب باسی ژمارەی شتێک دەکات ومەبەستی نکۆڵی کردن لەزیاتر نییە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

