هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیکیان هەبووە کە دەستیان بە سوننەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی، ئەوەی بە دەست جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دەم جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ئەوەی بە دڵ جیهاد وکۆشش بەرامبەریان بکات؛ ئەوا ئیماندارە، ولە پاش ئەمەوە تەنانەت بە ئەندازەی دەنکە خەردەلێك ئیمان بوونی نییە».
Explanation
Benefits
نکۆڵی وئینکاری نەکردن لە خراپە بە دڵ بەڵگەیە لەسەر لاوازبوونی ئیمان یان نەبوونی.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئاسانی دەکات بۆ پێغەمبەران کە کەسانێک هەبن لە پاش خۆیان هەڵگری پەیامەکەیان بن.
هەرکەسێک دەیەوێت ڕزگاری بێت لەم ئومەتە؛ ئەوا دەبێـت شوێنی ڕێبازی پێغەمبەران بکەوێت چونکە هەموو ڕێگایەک جگە لە ڕێگای ئەوان هۆی تیاچوون وفەوتانە.
هەتاوەکو سەردەم دوورتر بێت لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی -ڕەزاى خوایان لێبێت- ئەوا خەڵکی زیاتر دوور دەکەونەوە لە سوننەت وشوێنی هەوا وئارەزووەكان دەكەون، وبیدعە وخراپە دادەهێنن.
ڕوونكردنەوەی پلەكانی جیهاد، بە دەست دەبێت؛ بۆ ئەو كەسەی دەتوانێت بیگۆڕێت، وەكو كاربەدەستان ودادوەران وفەرمانڕەوایان، وبە قسە دەبێت؛ ئەمیش بە ڕوونكردنەوەی هەق وبانگەشە كردن بۆی، وبە دڵ دەبێت؛ ئەمیش بە نكۆڵی كردن لە خراپە وخۆشنەویستنی وڕازی نەبوون پێی.
واجبێتی فەرمان بە چاكە ونەهی كردن لە خراپە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

