HadeethEnc · 2.21.0
هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا)^، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت». ^(واتە: شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە، وڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت، وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت، وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام ئاینم بێت).
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: (أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ : شاهێدی دەدەم بەوەى کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە): واتا دان دەنێم وجەخت دەكەمەوە لەسەر ئەوەی هیچ پەرستراوێك هەق وڕاست نییە بپەرسترێت جگە لە الله، وپەرستراو وپەرستنی جگە لە الله پوچەڵە. (وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم بەوەى کە موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە): واتا ئەو بەندەیە وناپەرسترێت، وپێغەمبەرە بەدرۆ ناخرێتەوە. (رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا : ڕازی بووم بەوەى کە الله پەروەردگارم بێت): ڕازیم بە پەروەردگارێتی وئولوهیەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانی. (وَبِمُحَمَّدٍ رَسُولًا : وڕازی بووم بەوەى موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەرم بێت): واتا ڕازیم بە هەموو ئەو پەیامەی پێی نێردراوە، وپێمانی گەیاندووە. (وَبِالْإِسْلَامِ : وڕازی بووم بەوەى کە ئیسلام): واتا بە هەموو حوكمەكانی ئاینی ئیسلام لە فەرمانپێكراوەكان ونەهی لێكراوەكان. (دِينًا : ئاینم بێت): واتا لە بیروباوەڕە وملكەچم وفەرمانبەردارم بۆی. (ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت): تەنها لێخۆشبوونی گوناهە بچووكەكان دەگرێتەوە.
03
Benefits
خوێندنی ئەم نزایە لە کاتی بیستنی بانگ هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان.
Attribution
[(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

