باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە) بۆ (جیهاد کردن) لە پێناو خواى گەورە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باشترین جۆری ژیان لە خەڵکیدا پیاوێکە جڵەوی ئەسپەکەى گرتووە (وئامادەیە) بۆ (جیهاد کردن) لە پێناو خواى گەورە، لەسەری دەفڕێت هەرکاتێک دەنگی جەنگ یان فەرمان بۆ جەنگان دژی دوژمن ببیستێت، لەسەری (بەرەو جەنگ) دەفڕێت؛ مەبەستی شەهید بوونە لە شوێنی مەبەست، یان پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵێک پەز دەژێت لەسەر گردێک لەم گردانە یان لە نێو دۆڵێک لەم دۆڵانە، نوێژ ئەنجامدەدات، وزەکات دەدات، وپەروەردگاری دەپەرستێت؛ هەتاوەکو مردن بۆی دێت، لەگەڵ خەڵکیدا تێکەڵ نابێت مەگەر بۆ هۆکارێکی خێر وباش نەبێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

