خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو موجاهیدەى لە پێناو ئەو زاتە تێدەکۆشێت: ئەگەر ڕۆحی بکێشێت دەیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بە سەلامەتی لەگەڵ پاداشت یان دەستكەوت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو کەسەى کە لە پێناو خواى گەورە دەردەچێت، تەنها مەبەستی لەم دەرچوونە بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە وبە باوەڕ بە ئەو زاتە وباوەڕ بە پێغەمبەرانی ئەوا زامنە لەسەر خواى گەورە کە بیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنی نیشتەجێبوونەی کە لێوەى دەرچووە وئەوەی دەستی کەوتووە پێی دەبەخشرێت لە پاداشت یان دەستکەوت (غەنیمە)». لە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «نمونەی ئەو موجاهیدەی کە لە پێناو خواى گەورە جیهاد دەکات وتێدەکۆشێت (وخودا زاناترە بە ئەوانەى لە پێناو ئەو جیهاد دەکەن وتێدەکۆشن) وەکو نمونەی ئەو کەسە وایە کە بەردەوام ڕۆژوو دەگرێـت وشەونوێژ دەکات، خواى گەورە زامنی کردووە بۆ ئەو موجاهیدەى لە پێناو ئەو زاتە تێدەکۆشێت: ئەگەر ڕۆحی بکێشێت دەیخاتە بەهەشتەوە، یان دەگەڕێتەوە بە سەلامەتی لەگەڵ پاداشت یان دەستکەوت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

