هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».
Explanation
وهاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر جگە لەم دەیە کرد ، ئایا باشترە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا؟ چونکە جێگیر بوو لەلایان کە جیهاد کردن لەباشترین کردەوەکانە.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: ئەنجامدانى کردەوەى چاک لەم دە ڕۆژەدا باشترە لە جیهاد کردن لە ڕۆژەکانى تر، مەگەر موجاهیدێک دەربچێت بە نەفسی وهەموو سامانی لەپێناو الله ؛ ڕۆحی دەربچێت وهەموو سامانەکەى لەدەست بدات. ئەم کردەوەیە باشترە لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان لەم دە ڕۆژە پیرۆزە.
Benefits
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

