HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە».
02
Explanation
ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند بە خواردنی سێ خورمای تەڕ پێش ئەوەى نوێژی مەغریب بکات، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک ڕۆژووی دەشکاند، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ بە چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە وڕۆژووەکەى دەشکاند، دەستپێکردنی ڕۆژوو شکاندن بە خورما یان ئاو گونجاوە چونکە ڕۆژووگر گەدەى بەتاڵە بۆیە نابێت بە خواردنی قورس وچەور دەستپێبکات چونکە زیان بە گەدەى دەگات.
Attribution
[تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

