HadeethEnc · 2.21.0
دوو لە هاوەڵانی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- هەردوویان ناوەستن لە شوێنکەوتن بە دوای خێردا
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی عەتیەوە دەڵێت: من ومەسروق چووین بۆ لای عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت-، مەسروق پێی ووت: دوو لە هاوەڵانی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- هەردوویان ناوەستن لە شوێنکەوتن بە دوای خێردا؛ یەکێکیان ئەنجامدانى نوێژی مەغریب وڕۆژووشکاندن پێش دەخات (ڕاستەوخۆ پاش خۆر ئاوا بوون -بانگی مەغریب- ئەنجیامیان دەدات)، وئەوی تریان ئەنجامدانى نوێژی مەغریب وڕۆژووشکاندن دوا دەخات؟ (عائیشە) ووتی: کێ نوێژی مەغریب وڕۆژووشکاندن پێش دەخات؟ ووتی: عبداللە -واتا: عبداللەی کوڕی مەسعود-، (عائیشە) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ئەنجامدەدا.
02
Explanation
ئەبی عەتیە ومەسروق پرسیاریان لە عائیشە کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە دوو پیاو لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، یەکێکیان: ئەنجامدانى نوێژی مەغریب وڕۆژووشکاندن پێش دەخات (ڕاستەوخۆ پاش خۆر ئاوا بوون -بانگی مەغریب- ئەنجیامیان دەدات)، وئەوی تریان: ئەنجامدانى نوێژی مەغریب وڕۆژووشکاندن دوا دەخات؟، کامیان ڕاستیان پێکاوە (کارەکەیان دروستە)؟ (عائیشە) ووتی: کێ نوێژی مەغریب وڕۆژووشکاندن پێش دەخات (لە کاتدا)؟ ووتیان: عبداللەی کوڕی مەسعود-، (عائیشە) ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ئەنجامدەدا، واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕاستەوخۆ پاش بانگدان وخۆرئاوابوون ڕۆژووەکەى دەشکاندن ونوێژی دەکرد، کاتی نوێژکردن وڕۆژوو شکاندنی دوا نەدەخست، ئەمیش سونەتە وبە کردەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامدانى داوە وبەڵگەیە لەسەر ئەوەى باشتر وایە مرۆڤ ڕاستەوخۆ پاش ئەوەی خۆر ئاوا بوو وبانگدرا ڕۆژووەکەى بشکێنێت ونوێژ بکات ودوایان نەخات.
Attribution
[موسلیم گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

