من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «چەند کەسێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاریان لە خێزانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە کردەوەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نهێنیدا (لە ماڵەوەدا)؟ یەکێک لەوان وتی: من هەرگیز ژن ناهێنم، ویەکیان وتی: من هەرگیز گۆشت ناخۆم، ویەکیان وتی: من هەرگیز لەسەر جێگای خەوم ناخەوم. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەمد وسوپاس وستایشی خودای کرد، وفەرمووی: «ئایا باسی ئەو کەسانە چییە کە ئاوا وئاوا دەڵێن؟ من شەونوێژ دەکەم ودەخەوم، وڕۆژانێک ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژانێکی تر ڕۆژوو دەشکێنم، وئافرەتان مارە دەکەم، هەرکەسێک پشت لە سوننەتەکەى من (ڕێبازەکەى من) بکات؛ ئەوا ئەو کەسە لە من نییە».
Explanation
Benefits
لێبووردەیی وئاسانکاری ئەم شەریعەتە، وئەمیش لە کردەوە وڕێبازی پێغەمبەرەکەیەوە وەردەگیرێت -صلى اللە علیە وسلم-.
خێر وبەرەکەت لە شوێنکەوتنی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، ولە شوێنکەوتنی ئەوە لە هەموو حاڵە ڕێزدارەکانى ژیانیدا.
هۆشداریدان سەبارەت بە بارگرانی خستنە ئەستۆ لە پەرستنەكاندا بەشێوەیەك نەتوانێت لەسەری ئارامگر بێت، لەڕاستیدا ئەمە حاڵی بیدعەچیەكانە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: زیادەڕەوی وتوندی لە پەرستندا دەبێتە هۆی بێزار بوون كە ئەمیش سەرەنجامەكەی وازهێنانە لە پەرستنەكە لە بنچینەدا، هەروەها تەنها پابەند بوون بە نوێژە فەرزەكان، وئەنجام نەدانی نوێژە سوننەتەكان دەبێتە هۆی حەز كردن بە تەمەڵی، وچالاك نەبوون لە پەرستنەكاندا، بۆیە مامناوەند خێرترین وباشترینە لە هەموو كاروبارێكدا.
ئاماژەیە بۆ شوێنكەوتنی حاڵی گەورە پیاوان بۆئەوەی كردەوەكانیان ببنە سەرمەشق بۆ مرۆڤ، ئەگەر نەیتوانی لە ڕێگەی پیاوانەوە ئەو كردەوانە بزانێت؛ ئەوا ڕێگەپێدراوە پرسیار لە ئافرەتە نزیكەكانی ئەو پیاوە بكات بۆئەوەی بیزانێت وكردەوەی پێبكات.
ئاماژەیە بۆ ئامۆژگاری وخستنەڕووی بابەتە زانستیەكان وڕوونكردنەوەی حوكمەكان بۆ ئەوانەی ئەركە شەرعیەكانیان لەسەر واجبە (موكەلەفەكان)، هەروەها نەهێشتنی گومانەكان بۆ ئەوانەی كۆشش دەكەن لە ئایندا.
فەرمانكردن بە نەرمونیانی لە پەرستندا، لەگەڵ بەردەوام بوون لەسەریان وئەنجامدانی نوێژە فەرز وسوننەتەكان؛ بۆئەوەی مسوڵمان ڕەچاوی مافی خەڵكی تر بكات لەسەری.
فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ فەزڵی هاوسەرگیری وهاندان بۆ ئەنجامدانی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

