ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سكاڵای بۆ لا كرد بەهۆی ئەوەی دەستی تووشی ئازار دەبێت لەسەرەنجامی بەكارهێنانی بەردەئاش، وپێی گەیشتبوو كە ئەو هەندێك بەندەیان بۆ هێناوە، بەڵام نەیانی بینی، ئەویش ئەمەی بۆ عائیشە باسكرد، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات ؛ عائیشە ئەمەی بۆ باسكرد، عەلی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كردین لەكاتێكدا خەریك بوو دەخەوتین، بۆیە خەریك بوو هەستین، بەڵام ئەو فەرمووی: «لە شوێنی خۆتان بمێننەوە»، هات لەنێوان من وئەو (فاتیمە) دانیشت، هەتاوەكو هەستم بە ساردی پێیەكانی كرد لەسەر سكم، وفەرمووی: «ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك».
Explanation
Benefits
ئەم زیكرە تەنها لە كاتی خەوتنی شەودا دەووترێت، وگێڕانەوەكەی لە (مسلم)دا هاتووە لە گێڕانەوەی (معاذ بن شعبە) كە دەفەرموێت: (ئەگەر چوونە سەر جێگاكەتان لە شەودا).
ئەگەر مسوڵمان لە سەرەتای شەودا لەبیری چوو ئەم زیكرە بخوێنێت؛ ئەوا ئاساییە لە كۆتایی شەودا بیخوێنێت، چونكە عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- كە گێڕەرەوەی فەرموودەكەیە دەڵێت: ئەو لە شەوی جەنگی صیفیندا لەبیری چوو لەسەرەتای شەودا بیخوێنێت؛ پاشان بیری كەوتەوە وپێش دەركەوتنی بەیان خوێندی.
موهەلەب دەڵێت: سوودی ئەوەی تێدایە كە مرۆڤ وا لە خێزانەكەی دەكات وەكو خۆی بن ؛ لەڕوانگەی پێشخستنی فەزڵ وپلەی قیامەت بەسەر دونیادا لە هەموو شتێكدا، ئەگەر توانای ئەوەیان هەبوو.
ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: هەركەسێك بەردەوام بێت لەسەر ووتنی ئەم زیكرە ؛ ئەوا زۆر كاركردن زیانی پێناگەیەنێت و لەسەری قورس نابێت ئەگەرچیش هەندێك ماندوو بێت.
عەینی دەڵێت: بەدەستهێنانی (خێرتر) لەو ڕوانگەوەیە كە ئەم زیكرە پەیوەستە بە قیامەت وخزمەتكار شتێكی دونیاییە، بۆیە قیامەت خێرترە ودەمێنێتەوە، یان ئەوەتا ئەوەی داوای دەكرد جێبەجێ دەبێت ئەویش بریتیە لە بەدەستهێنانی هێز وتوانا بۆ خزمەتكردن بەهۆی ووتنی ئەم زیكرە كە زیاترە لە هێز وتوانای خزمەتكار.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

