من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سولەیمانی کوڕی سوڕەدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دانیشتبووم ودوو پیاو جوێنیان بە یەکتری دەدا، ویەکێکیان ڕووی سوور هەڵگەڕا ودەمارەکانی ملی هەستابوو، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت». پێیان ووت: کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: «پەنا بگرە بە الله لە شەیتان»، -پیاوەكە- ووتی: خۆ شێت نەبووم؟ ^(واته: پەنا دەگرم بە خودای گەورە لە شەیتانی نەفرین لێکراو).
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: من وشەیەك دەزانم ئەگەر ئەم كەسە توڕەیە بیڵێت؛ ئەوا توڕەییەكەی نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم) واتە: (پەنا بە الله دەگرم لە شەیتانی نەفرین لێكراو).
پێی ووترا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: بڵێ: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم)
پیاوەكە ووتی: خۆش شێت نەبووم؟! پێی وابوو كە تەنها شێت پەنا بە الله دەگرێت لە شەیتان.
Benefits
توڕەیی لە شەیتانەوەیە.
فەرمانكردن بە پەناگرتن بە الله لە شەیتانی نەفرین لێكراو لەكاتی توڕەییدا، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ﴾ [الأعراف:200] واتە: ﴿وە ئەگەر خەتەرە و خەیاڵ و وەسوەسەیەکت بۆ ھات لە لایەنی شەیتانەوە یەکسەر پەنا بگرە بەخوا بەڕاستی ھەر ئەو بیسەری زانایە﴾.
هۆشداریدان سەبارەت بە جوێندان وهاوشێوەكانی وەكو نەفرەت كردن وهتد، وهاندان بۆ دووركەوتنەوە لێیان؛ چونكە دەبنە هۆی خراپە لەنێو خەڵكیدا.
گواستنەوەى ئامۆژگاری بۆ ئەوەى نەیبیستووە هەتاوەکو سوودی لێوەربگرێت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە توڕەیی؛ چونكە دەبێتە هۆی شەڕ وسەركێشی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- توڕە نەدەبوو مەگەر حەرامێك بكرایە وسنووری خودا تێبپەڕێنرایە -سبحانه وتعالی-، ئەمیش توڕەبوونێكی ستایشكراوە.
نەوەوی سەبارەت بە ڕستەی (خۆ شێت نەبووم؟)؛ دەڵێت: ڕەنگە ئەم قسەكەرە لە مونافیقەكان یان لە عەرەبە دەشتەكیەكان بێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

