لێی مەکڕەوە، وخێرەکەت وەرمەگرەوە، ئەگەرچیش بە درهەمێک پێت بدات؛ چونکە ئەو کەسەی خێرەکەى وەردەگرێتەوە وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەسپێکم بەخشی لە پێناو خواى گەورە (بۆ جیهاد کردن)، ئەو کەسەی ئەسپەکەى لە لا بوو؛ پشت گوێی خست (باش خزمەتی نەدەکرد)، بۆیە ویستم لێی بکڕمەوە، وگومان وابوو کە بە نرخێکی کەم پێمی دەفرۆشێتەوە، بۆیە پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- کرد (سەبارەت بەم مەسەلەیە)؟ ئەویش فەرموو: «لێی مەکڕەوە، وخێرەکەت (بەخشینەکەت) وەرمەگرەوە، ئەگەرچیش بە درهەمێک پێت بدات؛ چونکە ئەو کەسەی خێرەکەى (بەخشینەکەى) وەردەگرێتەوە وەکو ئەو کەسە وایە کە ڕشاندنەوەکەى دەخواتەوە».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

