والله، هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی حومەیدی ساعیدیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بەکارهێنا بۆ كۆكردنەوەی زەكاتەكانی هۆزی بەنی سولەیم؛ پێی دەووترا: ئیبن لوتبیە، کاتێک دەگەڕایەوە بۆ بژاردنی (زەكاتەكە)؛ دەیووت: ئەمە پارەكانتانە (سامانەكانتانە) وئەمیش دیاریە (بۆ من)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆچی لە ماڵی باوک ودایکت دانانیشیت؛ بۆئەوەى ببینیت ئایا دیاریەکەت بۆ دێت ئەگەر ڕاستگۆیت؟»، پاشان وتاری بۆمان دا، حەمد وستایشی الله ی كرد، دواتر فەرمووی: «من پیاوێک لە ئێوە بەکاردەهێنم لەسەر کارێک لەوەى خودا منی کردووە بە بەرپرسیار لەسەری، دێت ودەڵێت: ئەمە پارەكەی (سامانەكەی) ئێوەیە وئەمە دیارییە بە من دراوە، بۆچی لە ماڵی باوکی ودایکی دانانیشێت بۆئەوەى ببینێت ئایا دیاریەکەى بۆ دێت؟، والله، هەریەکێک لە ئێوە شتێک ببات بە بێ مافی خۆی ئەوا دەگاتە لای خواى گەورە وئەو شتەی لە ئەستۆ دەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، نامەوێت هیچ یەكێك لە ئێوە ببینم کە بگاتە لای خواى گەورە و وشترێکی هەڵگرتبێت کە (دەنگی) خیزەى لێوە دەربچێت، یان مانگایەک هەڵبگرێت كە بۆڕەی لێوە دەبچێت، یان پەزێک هەڵبگرێت كە ماعەی لێوە دەربچێت» پاشان دەستی بەرز کردەوە هەتاوەکو سپێتی بن باڵەکانى دەرکەوت، وفەرمووی: «ئەی خودایە، من پەیامەکەم گەیاند»، گێڕەرەوەی فەرموودەكە دەڵێت: ئەم فەرموودە وباسە چاوەكانم بینیوویەتی وگوێیەكانم بیستوویانە.
Explanation
Benefits
هەڕەشەیەكی توند لەسەر ئەوانەی پارە وسامانی خەڵكی دەبەن بە ستەم.
هەموو ستەمکارێک لەگەڵ ئەو شتە دێت کە ستەمی بۆی کردووە لە ڕۆژی قیامەتدا.
فەرمانبەر لە هەركارێكدا بێت لە كارەكانی دەوڵەت واجبە لەسەری ئەو كارەی پێی سپێردراوە جێبەجێ بكات، وبۆی نییە دیاری بۆ خۆی ببات لە شتێكدا پەیوەست بێت بە كارەكەی، وئەگەر وەری گرت پێویست بیگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی سامانی دەوڵەت، ونابێت بۆ خۆی بیبات؛ چونكە هۆكارە بۆ شەڕ وخراپە ونەمانی ڕاستگۆیی ودەستپاكی.
ئیبن بەتاڵ دەڵێت: فەرموودەكە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی بەخشینی دیاری بە كرێكار -فەرمانبەر- بۆ سوپاسكردنیەتی لەسەر كارەكەی، یان بۆ خۆ خۆشەویست كردنە لەلای، یان بۆ تەماحكردنە لەوەی شتێك لە مافەكەی خۆی كەمتر وەربگرێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی كرد بۆ ئەوەی كاتێك هەر دیاریەكی پێدەدرێت وەكو هەر مسوڵمانێكی تر وایە وهیچ فەزڵی نییە بە سەریانەوە، ونابێت وەریبگرێت.
نەوەوی دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا ڕوونكراوەتەوە كە: بەخشینی دیاری بە كرێكارەكان -فەرمانبەرەكان- حەرامە ودزیە؛ چونكە خیانەتی كردووە لە دەسەڵات ودەستپاكیدا، بۆیە لە فەرموودەكەدا سزاكەی باس كرد وئەوەی وەكو دیاری پێیدراوە لە ئەستۆی هەڵیدەگرێت لە ڕۆژی قیامەتدا، هەروەكو نمونەیەكی هاوشێوەی باسكرد لە بابەتی خیانەت وناپاكی لە دەستكەوتدا، لە هەمان فەرموودەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری حەرامبوونی ئەم دیاری وەرگرتنەی باسكرد، وبەهۆی دەسەڵاتەكەیەتی، بە پێچەوانەی ئەو دیاریەی دەبەخشرێت بە كەسێك فەرمانبەردار وكرێكاری دەوڵەت نەبێت، وبۆ ئەم وەرگرتنی سونەتە.
ئیبن مونیر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (بۆچی لە ماڵی باوک ودایکت دانەنیشیت)؛ ئاماژەیە بۆ ئەوەی قبوڵ كردن و وەرگرتنی دیاری لە ئەو كەسەی دیاری پێدەبەخشی لە پێشتردا -كە پەیوەندی بەم كارەوە نەبوو-؛ ڕێگەپێدراوە، ئیبن حەجەر دەڵێت: زانراوە ئەمیش لە حاڵەتێكدا كە زیاتر نەبێت لەوەی باوە وئاساییە.
شێوازى پێغەمبەرایەتی بۆ ئامۆژگاری کردن ئەویش بریتیە لە گشتگیری نەک ناوزڕاندن.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆئەوەی لێپرسینەوە لە كەسی متمانەپێكراو؛ ڕێگەپێدراوە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆئەوەی لۆمەكردنی هەڵەكار؛ ڕێگەپێدراوە.
بەرزکردنەوەى دەستەکان لەکاتى نزا کردندا؛ سونەتە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

