پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی* دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی** دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا».
ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر شەوێک بچووایەتە سەر جێگاکەى، هەردوو دەستەکانى پێکەوە دەلکاند وفووی دەکردە نێویاندا، وپاشان ئەم سورەتانەى دەخوێند: «قل هو الله أحد -سورەتی الإخلاص-، وقل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-، وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-» پاشان بە هەردوو دەستی لاشەی مەسح دەکرد بە هەرشوێنێک بیتوانیایە دەستی پێبگات، سەرەتا لە سەری ودەموچاوی، وپێشەوەى لاشەی دەستیپێدەکرد، ئەمەی سێ جار ئەنجامدەدا». *(مەبەست لێرەدا فووکردنە بە دەرکردنی سەری زمان کە هەندێک تەڕی ئاوی ناو دەمی لەگەڵ دەردەچێت، وەکو تفکردن نیە، لە زمانى عەرەبی پێی دەووترێت -نَفث-). **(موعەیزات: واتا -سورەتەکانی الإخلاص والفلق والناس-).
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

