پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە فرۆشتنی (حەبەل حوبەلە:حبل الحبلة)؛ ئەمیش جۆرە فرۆشتنێک بوو لە جاهیلیەتدا خەڵکی ئەنجامیان دەدا، پیاوێک گۆشتی وشترێکی سەربڕاوی دەکڕی (نرخەکەى نەدەدا) هەتاوەکو وشترەکەى بێچووی دەبێت، وپاشان بێچووەکەش (گەورە ببێت) وبێچووی تری ببێت». ووتراوە: (ئەم فرۆشتنە بریتیە لە): کەسێک وشترێکی بەتەمەن دەفرۆشێت بەرامبەر بێچووەکانی (بێچووى) نێو سکی وشتری کڕیارەکە (واتا: ئەو وشترە بەتەمەنە دەفرۆشێت بەرامبەر نەوەکانى ئەو بێچووەی لە نێو سکی وشتری کڕیارەکەدایە).
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

