HadeethEnc · 2.21.0
خەوتبووم لە نێو مزگەوتدا لەسەر چارۆکەیەکم (جلێکم) نرخی سی درهەم بوو، پیاوێک هات ولێمی برد، پیاوەکە گیرا، هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە دەستی دەبێت ببڕدرێتەوە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە سەفوانى کوڕی ئومەیەوە دەڵێت: خەوتبووم لە نێو مزگەوتدا لەسەر چارۆکەیەکم (جلێکم) نرخی سی درهەم بوو، پیاوێک هات ولێمی برد، پیاوەکە گیرا، هێنرا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد کە دەستی دەبێت ببڕدرێتەوە، هاتم بۆ لای، ووتم: ئایا دەستی دەبڕیت لە پێناو سی درهەم، پێی دەفرۆشم بە نرخ پێدانێکی دواخراو؟ فەرمووی: «بۆچی ئەمەت نەووت پێش ئەوەى بۆ منی بهێنیت؟».
02
Explanation
سەفوانى کوڕی ئومەیە -ڕەزاى خواى لێبێت- خەوتبوو لە نێو مزگەوتدا چارۆکەیەکی (جلێکی) لەبەردا بوو کە نەخشی چوارگۆشەیی لەسەر بوو، ونرخی سی درهەم بووم، دزێک هات و بەپەلە دزی وڕایکرد، دزکە گیرا وبردیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى سنووری شەرعی -حەددی- دزی کردنی لەسەر جێبەجێ بکات، سەفوان بەزەیی پێدا هاتووە هەرچەندە دزیشی لێی کردبوو، بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا دەستی دەبڕیت لە پێناو جلەکەم کە نرخی تەنها سی درهەمە، پێی دەفرۆشم بە نرخ پێدانێکی دواخراو هەتاوەکو حاڵی باش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆچی ئەمەت نەووت پێش ئەوەى بۆ منی بهێنن، چونکە ئەو تاوانەى سنووری شەرعی -حەددی- لەسەرە ئەگەر بگاتە لای دادوەر ئەوا لێخۆشبوون سوودی نابێت.
Attribution
[ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

