HadeethEnc · 2.21.0
دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە دەستی دز دەبڕدرێت بە دزینی چارەكە دینارێک لە ئاڵتون، وبەهەمان شێوە بە دزینی زیاتر لە و ڕێژەیە، وە بە دزینی هەرشتێک کە نرخەکەی بگاتە نرخی ١.٠٦ گرام لە ئاڵتون.
03
Benefits
دزیکردن لە تاوانە گەورەکانه.
الله سزای تاوانی دزی کردنی دیاری کردووە، ئەویش بریتییە لە دەست بڕینی؛ هەروەک الله دەفەرموێت: {والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما} [المائدة: 38]، واتە: {دزی پیاو وئافرەت هەردووکیان دەستیان ببڕن}، وە مەرجەكانی ئەم دەست بڕینە لە سوننەتدا ڕوون کراوەتەوە.
مەبەست لە دەست لەم فەرموودەیەدا بریتیە لە بڕینەوەی دەست (لەپ بە پەنجەكانەوە) هەتاوەكو جومگەی قۆڵ -هەتا مەچەك-.
لە حیکمەتی دەست بڕینی دز، پارێزگاری کردنە لە سامانی خەڵکی، وە ترساندنی دەستدرێژكارانە لە ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونە.
دینارێک واتا یەک میسقال لە ئاڵتون، کە ڕێژەی (٤.٢٥ گرام)ی عەیارە ٢٤ دەکات؛ کەواتە چارەكێك دینار هاوتایە بە گرام وشتێک لە ئاڵتونی عەیارە ٢٤ .

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares