هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو ژنی هەبێت مەیلی بۆ لای یەکێکیان زیاتر بێت؛ ئەوا ڕۆژی قیامەت دێت ولایەکی لاشەی لار بووەتەوە».
Explanation
Benefits
دابەشکردن بە یەکسانی واجبە؛ وەكو شەو مانەوە وهتد، لەو شتانەی لەژێر توانایدایە، بەڵام ئەو شتانەی لە ژێر دەسەڵاتیدا نییە وەكو خۆشەویستی ولادانی دڵ ئەوا ئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە، ئەمیش ئەو مەبەستەیە كە خوای گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: ﴿وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ﴾ واتە: ﴿ئێوە ھەرگیز ناتوانن داد پەروەربن لە نێوان ژنەکانتان دا ھەر چەندە سوور بن (ھەوڵ بدەن)﴾.
پاداشت لە جۆری کردەوەیە؛ کاتێک پیاو لاربووەوە ولایدا بەرەو لای ئافرەتێکی ودوورکەوتەوە لە ئافرەتەکەى تری، ئەوا لە ڕۆژی قیامەت دێت لایەکی لاشەی لاربووەتەوە.
مەزنی مافی بەندەکان، ولێبووردەیی تێدا نییە؛ چونکە بنیات نراوە لەسەر نەبوران وماف وەرگرتنەوە -تۆڵە سەندنەوە-.
سوننەتە تەنها یەک ئافرەت بخوازێت، ئەگەر پیاو ترسا لەوەى دادپەروەر نەبێت لە نێوان خێزانەکانى؛ بۆئەوەی تووشی کەموکورتی نەبێت لە دینداریدا، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً﴾ [النساء: 3] واتە: ﴿ئەگەر ترسان لەوەى دادپەوەر نەبن (لە نێوان خێزانەکانتان) ئەوا یەک (ئافرەت بخوازن)﴾.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

