زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (پیاوانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئیاسی کوڕی عبداللەی کوڕی ئەبی زوبابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئافرەتان مەدەن». عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئافرەتان سەرکێشی دەکەن وگوێڕایەڵ نین بۆ مێردەکانیان، ئەویش ڕوخسەتی دا بە لێدانیان، دواتر زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵایان دەكرد سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (پیاوانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین».
Explanation
Benefits
خوای گەورە -عز وجل- لێدانی كردووە بە كۆتا قۆناغ بۆ چارەسەر كردنی سەرپێچیان، هەروەكو دەفەرموێت: (وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا) [النساء: 34] واتە: (وە ئەو ئافرەتانەیش کە ئێوە دەترسن سەرپێچیتان بکەن ئەوە ئامۆژگاریان بکەن و جێگەیان لێ جیابکەنەوە (و لەگەڵیان مەخەون) وە لێیان بدەن بە (سوکی بەشێوەیەک کە لەشی عەیبدار نەکات) جا ئەگەر گوێرایەڵیان کردن ئەوە ئیتر ھیچ رێگەیەک لە دژیان مەگرنە بەر بەڕاستی خوا ھەمیشە بەرز وبڵند و گەورەیە)، ئەم سێ قۆناغەی باسكراوە بە ڕیزبەندیە نەوەك هەرسێكیان پێكەوە بەكاربهێنێت، سەرەتا ئامۆژگاری دەكات وبە بیری دەهێنێتەوە؛ ئەگەر سوودی هەبوو الحمد لله، ئەگەر سوودی نەبوو ئەوا جێگای لێ جیا دەكاتەوە، ئەگەر ئەمیش سوودی نەبوو ئەوا لێی دەدات بە لێدانێك بۆ تەمبێ كردن بێت نەك بۆ تۆڵەسەندنەوە.
پیاو بەخێوکار وشوانە لە ماڵەکەیدا، بۆیە واجبە پەروەردە وتەمبێیان بکات بە دانایی وئامۆژگاری جوان.
ڕێگەپێدراوە زانا پێداچوونەوە وهەڵسەنگاندن بۆ فەتواکانى بکات؛ بۆئەوەى سەرەنجام وکاریگەری وئاکامەکانى بزانێت.
سکاڵا کردن بۆ لای پێشەوا وزانا؛ ڕێگەپێدراوە ئەگەر زیان تووشی سکاڵاکار هاتبوو.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

