ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عومەری کوڕی ئەبی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: غوڵامێك بووم (غوڵام: واتا كوڕی منداڵ لەنزیک تەمەنی هەرزەکاری) ؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی بە بەخێوکردنم دەدا، ودەستم دەبرد بۆ هەموو لايەکانی سینی خواردن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ». لەو کاتەوە من بەو شێوەیە خواردن دەخۆم.
Explanation
یەكەم: ووتنی (بسم الله) لەسەرەتای خواردن.
دووەم: خواردن بەدەستی ڕاست.
سێیەم: خواردن لەلای خۆتەوە ودەست نەبردن بۆ لایەکانی تر.
Benefits
منداڵان فێری ئاداب وهەڵسوكەوتە جوانەكان دەكرێن، بەتایبەت ئەگەر لەژێر سەرپەرشیاریدا بن.
نەرمونیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وسینگ فراوانی لەفێركردنی منداڵان وپەروەردەكردنیان.
لە ئادابەکانی خواردن ئەوەیە کە مرۆڤ لە پێشی خۆیەوە خواردن بخوات، ودەست نەبات بۆ خواردنی پێش کەسێکی تر کە تایبەتە بە ئەو کەسە، بەڵام ئەگەر خوانەكە خواردنی جۆراوجۆری بوو ؛ ئاساییە بەشی خۆی بهێنێت.
پابەند بوونی هاوەڵان بەو ئادابانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێریانی کردبوو، وئەمەش وەرگیراوە لە وتەی عومەر کە دەڵێت: لەو کاتەوە من بەو شێوەیە نان دەخۆم.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

