چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت، وسەلام بکەیت لە هەركەسێک بیناسیت یان نەیناسیت».
Explanation
یەكەم: خواردن بەخشین بە هەژارەكان، ئەمیش خێركردن ودیاری ومیوانداری و وەلیمە دەگرێتەوە، وفەزڵی زیاتر دەبێت لە ڕۆژی برسێتی وگرانی.
دووەم: سەلامكردن لە هەموو مسوڵمانێك، ئەگەر بیناسیت یان نەیناسیت.
Benefits
سەلام كردن وخواردن بەخشین لە چاكترینی نێو كردەوەكانن لە ئیسلامدا ؛ چونكە فەزڵ وپلەیان بەرزە لەبەر پێویستی خەڵکی پێیان لە هەموو كاتێكدا.
بەم دوو خەسڵەتە چاكەكاری دێتە دی بە قسە وكردەوە، وئەمەش باشترین شێوازی چاكەكارییە.
ئەم تایبەتمەندی وكردەوانە پەیوەستن بە مامەڵەكردنی نێوان مسوڵمانان، وتایبەتمەندی وكردەوەی تر هەیە سەبارەت بە مامەڵەكردنی بەندە لەگەڵ پەروەردگاری.
دەستپێكردن بە سەلامكردن تایبەتە بە مسوڵمانان، مسوڵمان دەست پێشخەری ناکات بەسەلام کردن لە كافرەکان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

