ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەوا نییە بۆ هیچ مسوڵمانێک کە قسە دابڕێت لە گەڵ برای مسوڵمانی لە سەرووی سێ شەو، کاتێک بەیەک دەگەن؛ ئەم ڕوودەکات بەملاوە وئەویش ڕوودەکات بەولاوە، وچاکترینیان ئەوەیانە کە دەستپێشخەری دەکات بە سەلامکردن (لە کەسی بەرامبەری)»
Explanation
وباشترینیان ئەوەیە کە هەوڵدەدات ئەم دەنگدابڕانە نەهێڵێت، ومەبەست بەدەنگدابڕان لێرەدا ؛ ئەگەر بەهۆی شتی کەسیەوە بێت، بەڵام ئەگەر دەنگدابڕان بێت لەپێناو مافى خواى گەورە -سبحانە وتعالى- وەکو دەنگدابڕان -هەجرکردنی- تاوانبار وبیدعەچی وهاوڕێ خراپەکان؛ ئەمە هیچ کاتێکی دیاریکراوی نیە، بەڵکو بەستراوەتەوە بە بەرژەوەندی لەم دەنگدابڕانە، وئەگەر ئەم بەرژەوەندیە نەمێنێت ئەویش نامێنێت.
Benefits
فەزڵی سەلام کردن، کە ئەو شتە ناڕەوایانەی لە نەفسدایە لایدەبات ونیشانەی دەربڕینی خۆشەویستییە بۆ کەسی بەرامبەر.
بەپەرۆشی ئیسلام لەسەر پتەوکردنی برایەتی وتەبایی ویەکڕیزی لەنێوان مسوڵمانان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

