نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».
Explanation
Benefits
ئەگەر نزاكار ئەدەب وڕێساكانی نزا كردن جێبەجێ بكات، وهەوڵبدات لە باشترین كات وشوێنەكاندا نزا بكات، ودوور بێت لە سەرپێچی فەرمانەكانی الله، وخۆی بپارێزێت لە تووشبوون بە شتە گوماناوییەكان، وگومانی باشی هەبێت بە الله؛ ئەوا شایستەیە وەڵامی بدرێتەوە بە ئیزنی الله.
موناوی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی نزا؛ دەڵێت: پاش جێبەجێكردنی مەرج وپایە وئەدەبەكانی نزا كردن دێتە دی؛ ئەگەر كەمتەرخەم بوو لە ئەنجامدانی یەكێك لەمانە ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات.
وەڵامدانەوەی نزا: یان ئەوەتا لە ماوەیەكی نزیكدا وەڵامی دەدرێتەوە، یان شەڕ وخراپەیەكی هاوشێوەی لێی دوور دەخرێتەوە، یان بۆی هەڵدەگیرێت بۆ قیامەت؛ ئەمیش بە پێی حیكمەت وڕەحمەتی الله.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

