ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دورو درێژدا قژی گرژ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی حەرامە (بە پارەی حەرام کڕیویەتی)، و لەسەر خواردنی حەرام (گەورە بووە)، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟».
Explanation
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە خواردنی حەرام چونكە كردەوە پوچەڵ دەكاتەوە وڕێگر دەبێت لە قبوڵبوونی؛ هەرچەندە مرۆڤ هۆكارە دیارەكان جێبەجێ بكات بۆ قبوڵبوونی، لەو هۆكارانەیش:
یەكەم: دووری سەفەر كردن بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان وەكو حەج وجیهاد وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی وهتد.
دووەم: ئاڵۆزی وناڕێكی قژ بەهۆی شانە نەكردن، وگۆڕاوی ڕەنگی وڕەنگی جلەكەی بەهۆی خۆڵەوە؛ بە هۆی سەفەروە وپێویستی بە یارمەتی الله یە
سێیەم: بەرزكردنەوەی دەست بەرەو ئاسمان بۆ نزا كردن.
چوارەم: پاڕانەوە لە خوای گەورە بە ناوەكانی وزۆر تكاكردن لەم پاڕانەوەیەدا بە ووتنی: (یا رب ، یا رب) واتە: (ئەی پەروەردگار، ئەی پەروەردگار)!
سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەم هۆكارانەیش بۆ وەڵامدانەوەی نزا بەڵام نزاكانی وەڵام نەدرایەوە؛ چونكە خواردن وخواردنەوەكەی حەرامە وجلەكەیشی بەهەمان شێوە، ولاشەی بە خواردنی حەرام گەورە بووە، بۆیە هەركەسێك سیفەتەكانی بەم شێوەیە بێت؛ دوورە لەوەی وەڵامی بدرێتەوە، چۆن وەڵام دەردێتەوە؟!
Benefits
فەرمانکردن بەوەی کردەوە بە دڵسۆزیەوە بۆ خواى گەورە -عز وجل- ئەنجام بدرێت، و بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت.
بەکارهێنانى هاندەر بۆ کردەوەکردن، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (خواى گەورە فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانى کردووە بە پێغەمبەران)، ئەگەر ئیماندار بزانێت کە پێغەمبەران هەمان ئەم فەرمانانەیان پێكراوە ئەوا بەهێز دەبێت ودەبێتە هاندەر بۆی لە ئەنجامدانى کردەوەى چاک وجێبەجێکردنی فەرمانەکان.
لە هۆكارەكانی وەڵام نەدانەوەی نزا: خواردنی حەرامە.
هۆکارەکانى وەڵامدانەوەى نزاکان پێنج شتن: 1- درێژی سەفەرکردن دەبێتە هۆی شکاندنەوەى نەفس وئەمەش گەورەترین هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەى نزاکان. 2- حاڵەتی لێقەومان وكارەسات وناچاربوون. 3- دەست بەرزکردنەوە بەرەو ئاسمان. 4- پاڕانەوە لە نزاکردن ئەمیش بە باسکردنی پەروەردگارێتی خواى گەورە، وئەمە گەورەترین هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەى نزاکان. 5- پاكی وحەڵاڵی خواردن وخواردنەوە کان.
خواردنی پاك وحەڵاڵ لە هۆكارە یارمەتیدەرەكانە بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
قازی دەڵێت: پاك دژی پیسە، ئەگەر خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە پاك وپیرۆز وەسف بكرێت مەبەست ئەوەیە هەموو عەیب وكەموكورتیەك لە ئەو دوورە، وئەگەر بەندە بە پاك وەسف بكرێت مەبەست ئەوەیە دوورە لە هەموو ڕەوشت وكردەوەیەكی ناشیرین وخۆی ڕازاندنەوەیە بە پێچەوانەكانیان -بە ڕەوشتە جوانەكان-، وئەگەر پارە وسامان بە پاك وەسف بكرێـت مەبەست ئەوەیە حەڵاڵە ولە باشترین پارە وسامانەكانە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

