هیچ یەکێک لە ئێوە خواردنەوە نەخواتەوە، ئەوەى لە بیری چوو؛ با بڕشێتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە بە پێوە». قەتادە دەڵێت: ووتمان بە ئەنەس: ئەی چی سەبارەت بە خواردن؟ ووتی: ئەوە شەڕترە یان بێزراوترە (پیسترە). ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێگری کردووە لە خواردنەوە بە پێوە». لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ یەکێک لە ئێوە خواردنەوە نەخواتەوە، ئەوەى لە بیری چوو؛ با بڕشێتەوە».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

