هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».
Explanation
هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: ئایا کێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خودا ؟!
وەڵامی دانەوە -صلى اللە علیە وسلم-: هەرکەسێک شوێنکەوتوو وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەى سەرپێچی بکات وملکەچی شەریعەت نەبێت ئەوا نایەوێت بچێتە بەهەشتەوە بەهۆی کردەوە خراپەکانی.
Benefits
گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوونە بەهەشت واجب دەکات، وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى چوونە دۆزەخ واجب دەکات.
موژدەیە بۆ ئەوانەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەن لەم ئومەتە؛ هەموویان دەچنە بەهەشتەوە، جگە لەئەوانەیان کە سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى دەکەن.
ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، و بەپەرۆشبوونی لەسەر ئەوەی هیدایەت وەربگرن.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

