بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی پێ ووترا سەبارەت بە هاوەڵانی، بۆیە وتاری دا، وفەرمووی: «بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». -گێڕەرەوەی فەرموودەكە- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبووە لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەر ودەموچاویان داپۆشی ودەنگی گریانیان لێوە دەبیسترا، عومەر هەستا، ووتی: ڕازی بووین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. وپیاوێك هەستا وگووتی: كێ باوكمە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾.
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، پاشان ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن بۆتان ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾. [المائدة: 101]
Benefits
ئاماژەیە بۆ کاریگەربوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە ئامۆژگاری، وگەورەیی ترسیان لە سزای الله -عز وجل-.
سونەتە مرۆڤ ڕووی دابپۆشێت لەکاتى گریان.
خەتابی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە سەبارەت بەو كەسانەیە كە پرسیار دەكەن بەهۆی زیادەڕەویەوە وبۆ زیاد كردنی ئەرك وبارگرانی لە شتێكدا كە پێویست نییە پرسیار سەبارەتی بكرێت، بەڵام ئەگەر كەسێك پرسیار سەبارەت بە شتێك بكات بەهۆی پێویستیەكەوە وەكو ئەوەی تووشی مەسەلەیەك هاتبێت وپرسیاری سەبارەت دەكات؛ لەم حاڵەتەدا گوناهبار نابێت وڕەخنەی لێناگیرێت.
هاندان بۆ پابەند بوون لەسەر گوێڕایەڵی پەروەردگار، ودووركەوتنەوە لە سەرپێچیكردنی فەرمانەكانی خوای گەورە، و وەستان لەسەر سنوورەكانی الله.
توڕەبوون لەكاتی ئامۆژگاری وفێركردندا؛ ڕێگەپێدراوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

